٧ ئەیلوول ٢٠٢١ - ٠٩:٤٧
کوڕێکی قەزافی ئازادکرا و بە فڕۆکە بەرەو تورکیا بەڕێکرا

کوڕێکی موعەمەر قەزافی سەرۆکی پێشووی لیبیا، لە زیندان ئازاد کرا.

به پیی هه وال ده ریی ئالو به یت(ع) ـ ابنا ـ ساعدی قەزافی تەمەن 48 ساڵ و ئەحمەد ڕەمەزان، سکرتێری پێشووی موعەمەر قەزافی لە شاری تەرابلوس ئازاد کراون.

ئاشکراشیانکردووە، کوڕەکەی قەزافی بە بڕیاری سەرۆکایەتیی داواکاری گشتیی لیبیا و بە ڕەزامەندیی عەبدولحەمید دیبەیبە سەرۆک وەزیرانی ئەو وڵاتە ئازادکراوە و بە فڕۆکە بەرەو تورکیا بەڕێکەوتووە.

ساعدی، دوای ڕووخانی ڕژێمەکەی قەزافی باوکی لە ساڵی 2011 دا بەرەو نەیجیریا هەڵات، بەڵام لە ساڵی 2014دا بەتۆمەتی “سەرانەوەرگرتن” بڕیاری دەستگیرکردنی بۆ دەرکرا و دواتر گەڕێندرایەوە بۆ لیبیا.

342/